ناوهڕۆك
باسی هەرمێ
بەشی بەکارهاتووی بەرەکەی و گەڵا و گوڵەکانییەتی، بە دڵنیاییەوە سەرچاوەی سەرەکی لە کیشوەری ئاسیاوەیە و بەتایبەتی لە چین ئەگریک و ڕۆمەکانیش ناسیویانە نزیکەی ٥٠ جۆری هەیە بەڵام بەرهەمهێنانی سێو لە هەرمێ زیاترە لەبەر ناوەندی تەمەنی هەرمێ بە بەراورد لەگەڵ سێو ئەمەش لەبەر ئەوەیە هەرمێ ڕێژەیەکی زۆر زیاتر ئاوی تیایە و هەڵگرتنی بۆ ماوەیەکی زۆر ئەستەمە، بەڵام سێو ڕەقترە و ساردکردنەوە و هەلگرتنی ئاسانە.
پێکهاتەکەی هەرمێ
- ئاو ٧٣٪.
- شەکر ١٥٪.
- ڕیشاڵ ١٥٪.
- پڕۆتین ٥٪، بڕی پڕۆتینی ناو هەرمێ زیاترە لەوەی ناو سێو.
- چەوری ٤٪.
- کەمێک ڤیتامین (سی و بی و ئەی) تیایە.
بەکارهێنان و سوودەکانی پزیشکی هەرمێ
- بۆ کەمکردنەوەی کێش بەسوودە چونکە ماوەیەکی زۆر لە گەدە دەمێنێتەوە و چالاکی و جووڵەی گەدە کەم دەکاتەوە.
- بۆ نەخۆشییەکانی دەروونی وەک پەشێوی و ناهاوسەنگی باشە.
- بۆ نەخۆشییەکانی کۆڵۆن باشە و قەبزی ناهێڵێ.
- تێنویەتی دەشکێنێ و بۆ دڵهەڵچوون و ڕشانەوە باشە.
- پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێ.
- چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە زەردویی دەکات.
- زیادکردنی میزکردن و توانەوەی بەردی ورد، چونکە پۆتاسیۆمی تیایە.
- بۆ نەخۆشی دڵەکوتێ باشە.
- گوڵ و گەڵای دەکوڵێندرێ و بۆ توندی گەدە و قەبزی باشە.
- هاوکاری چاکبوونەوەی برینی نەشتەرگەری دەکات.
- دەتوانرێ وشک بکرێتەوە بۆ وەرزی زستان تاوەکو بۆ ڕێژیمی قەڵەوی بەکار بێت.
سەرچاوەکان
1055 بینین